کوردستانی

مه‌حموود عوسمان: جێگه‌ى گومانه‌ بارزانى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ئاشكرا ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌حموود عوسمان: جێگه‌ى گومانه‌ بارزانى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ئاشكرا ناكات

مه‌ودا میدیا-

سیاسه‌تمه‌داری دیارى كورد رایگه‌یاند، پێویسته‌ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ناوه‌ڕۆك و ئامانجى سه‌ردانه‌ دوو رۆژیه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ئاشكرا بكات.

مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد رایگه‌یاند "پێویسته‌ مەسعوود بارزانی، لە سەفەرەکەی ئەم دواییەی خۆیدا بۆ بەغدا کە دوو رۆژی خایاند و تێیدا لەگەڵ زۆربەی رێبەرانی سیاسی عیراق دیدار و گفتوگۆی کرد، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاشكرا بكات".

باسى له‌وه‌شكرد "حکومەتی هەرێمیش له‌و باره‌وه‌ هیچ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، هاوڵاتییانی عیراقی بە گشتی و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئەبێ لە ئەنجامەکانی ئەو سەفەرە ئاگادار بکرێنەوە".

وتیشى "سەفەرەکەی مەسعود بارزانی گومانی زۆرى لاى میدیاكان دروستكردووه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان