ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەشێوەی بەرچاو دابەزی.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان، نەوتی جۆرۆی برێنت بۆ یەك بەرمیل 2 جۆلار و 10 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 32 دۆلار و 4 سەنتە".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بۆ یەك بەرمیل 25 دۆلار و 6 سەنتە و ئەویش بەرزبوونەوەی تۆماركردووە".

ئەو بەرزبوونەوەیە لەكاتێكدایە كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند "رووسیا و سعودیە رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت و سعودیەش ئامادەیە بەشداری كۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپێك بكات".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریكەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی پشت بەداهاتی نەوت دەبەستن بۆ دابەشكردنی مووچە.
Qaiwan
Qaiwan