ئابووری

مژدەیەک بۆ مامۆستایان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک بۆ مامۆستایان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پەرەەردەی رۆژئاوای سلێمانی دڵنیایی دەداتە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان و دەڵێت، دواکەوتنی پارەکانیان بەهۆی ئەو دۆخەوە بووەو پارەکانیان نافەوتێت.

لە ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی هاتووە " سەبارەت بەدواکەوتنی شایستەداراییەکانتان پێتان ڕادەگەیەنین کەهۆکارەکەی ئاڵۆزی پڕکردنەوەی لیستەکان و ووردبینی و کارەکانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی کارەکانتان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەکەوە، ئێمە دڵنیاتان دەکەین کە سەرجەم مافەداراییەکانتان پارێزراوەو نافەوتێ".

باس لەوەشکراور " سەبارەت بەدواکەوتنی کرێی وانەبێژی مانگەکانی ساڵی ۲۰۱۹ پێویستی بەڕەزامەندی نوێی وەزارەتی دارایی بووە کە چەند ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی ئەم پشووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەزامەندی و ڕۆتیناتی لەتەواوبووندابوو بەڵام بەداخەوە پشووی ڕاگەیەندراو کارەکانتانی دواخست".

هەروەها "بەڕێز وەزیری پەروەردە لەهەوڵدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەلایەن وەزارەتەوە داوالە (ژمێریاری وانەبێژی) سەرجەم پەروەردەکان کراوە کە زانیاری و ئاماری تەواوی  وانەبێژان بنێرنەوە بۆئەومەبەستە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "مەبەستمانە بڵێین کەتەنها پەروەردەی ڕۆژئاوانیە کە پارەی وانەبێژی بۆخەرج نەکراوە پێدەچێت لەهەندێ پەروەردە پارەی مانگێک پێشتر خەرجکرابێت ئەویش پەیوەندی بە ژمارەی وانەبێژانی ئەو پەروەردەیەوە هەیە".

  
Qaiwan
Qaiwan