کوردستانی

وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی لە بارەی مووچەوە بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی لە بارەی مووچەوە بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزرارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەبڕیاری وەزیری دارایی كێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 چارەسەر كراوە.

لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی كردووە لە ژمارەیەك لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70 كە لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون و گفتوگۆ لەسەر كێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 كرا كە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار كەسە و مووچەی مانگانەیان نزیكەی چوار ملیار دینارە. 

باس لەوەشكراوە، وەزیری دارایی فەرمانیداوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 بەشێوەی سلفە تا كێشەكەیان بە یەكجاری چارەسەر دەكرێت. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان