کوردستانی
شاره‌وانیی سلێمانى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌وانیی له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه گومانیان هه‌یه سودمه‌ند ده‌بن یان، هه‌رچى زووه سه‌ردانیان بكه‌ن.
تەلار نەجات، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەویی لە شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند ''بەشێک لەو فەرمانبەرانەی قەرەبووکراونەتەوە یاخود هەر دۆخێکی تایبەتیان هەیە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی هەرەوەزی بکەن و دڵنیابن لەوەی ناویان لەناو سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی هەیە، یاخود دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە''.
وتیشی ''لەکۆتایی فۆڕمەکەدا بەشێک هەیە و فەرمانبەر دەتوانێت هەر دۆخێکی تایبەتی هەبوو ئاماژەی پێ‌بکات و فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر دۆسیەکەی دەدەن و لەو کاتەدا فەرمانبەرەکە تووشی لێپێچینەوە نابێت''.
رێكاره‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌خێرایی ئه‌نجامده‌ده‌رێن و بڕیاره له‌مانگى داهاتوو ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنى زه‌وى.
ع