کوردستانی

ئه‌و په‌نابه‌ره‌ى له‌ ئیتاڵیا گیانى له‌ده‌ستدا تەرمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و په‌نابه‌ره‌ى له‌ ئیتاڵیا گیانى له‌ده‌ستدا تەرمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى په‌نابه‌رێكى كورد له‌ وڵاتى ئیتاڵیا به‌ رووداوێك گیانى له‌ ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و راده‌ستى خێزانه‌كه‌ى كرا.

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە 10ی حوزەیرانی 2024، چیا قارەمان فەقێ، پەنابەری کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لەسەر داوای خێزانەکەى، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تەرمەکەی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "سەرجەم تیچووی گەڕانەوەی تەرمەکە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی یەکێتییه‌وه‌ لە ئەستۆ گیرا و سەرجەم رێکارە یاساییەکان لەلایەن دەزگای لوتکەوە ئەنجامدرا".

چیا قارەمان فەقێ، دوای ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى رادەستى خێزانەکەی كرا لە زێدی خۆیی بەخاکسپێردرا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان