تەندروستی
رووداوێكى هاتوچۆ روویدا و قوربانى لێكه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "برینداره‌كان ره‌وانه‌ى سلێمانى كراون و بارى ته‌ندروستییان جێگیره".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رووداوه‌كه له چه‌مچه‌ماڵ روویداوه و به هۆیه‌وه چوار كه‌س بریندار بووه".
وتیشى "به‌ر له‌وه‌ى تیمه‌كانیان فریا بكه‌ون، هاوڵاتییان برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام سێ له برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كراون له سلێمانى".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و سێ كه‌سه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نى پێنج ساڵه و دوو كه‌سه‌كه‌ى تریش ته‌مه‌نیان 20 ساڵ و 26 ساڵه، بارى ته‌ندروستيیان جێگیره".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵانه چه‌ندین هاوڵاتیی به هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه گیان له ده‌ستده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن، شۆفێرانیش بەشێکی زۆری هۆكاره‌كانى بۆ خراپی رێگاوبانەکان دەگەڕێننەوە.
پ ح ع