تەندروستی
ته‌ندروستیی: دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به مه‌به‌ستى رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان كه دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە و چه‌ند رێنماییه‌كیش بڵاوده‌كاته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتییه‌كه لە راگەیەندراوێكدا رێنماییەکانى خستووه‌ته‌ڕوو، وه داواش له هاوڵاتییان ده‌كات پێوەی پابەندبن.
رێنماییەکانى خۆپارێزی تەندروستیی:
– تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
– پێویسته سه‌وزه و میوه به باشى بشۆردرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
– خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ست گێڕه‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
– دڵنیابه له سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نها ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.
بەردەوام شۆردنی دەستەکان:
پێش: نان خواردن، ئاماده‌كردنى خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان.
پاش: توالیت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ته‌ندروستیی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، له كاتى توشبوون به سكچوون و رشانه‌وه، شله‌مه‌نى زۆر بخۆن و سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستیى بكه‌ن.
پ ح ع