کوردستانی
بڕیارێكی نوێ لە بارەی هاتووچۆى هاوڵاتیان دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نوێی پارێزگای هەولێر، ئەو هاوڵاتیانەی لە دوو رۆژی داهاتوو كاریان هەیە و فەرمانبەرن و ئەوانەشی مووچە وەردەگرن دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
بەپێی بڕیاریەكەی نوسینگەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر "كارمەندانی بانك و گەنجینەكان، فەرمانبەران و كەمئەندامانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی خوێندنی باڵا كە سبەینێ یەكشەممە مووچە وەردەگرن".
هەروەها "تیمەكانی تەندروستی و پزیشكان و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی پزیشكی، تیمەكانی هێزە ئەمنییەكان، تیمەكانی ئاو و تۆڕی ئاو و كارەبا، شارەوانی، ئۆتۆمبێلی تایبەت بە كەرەنتینەكراوان كە خواردنیان بۆ دەبن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "تیمەكانی راگەیاندن كە پشتگیریان هەیە، تیمەكانی پارێزگا و قائیمقامیەت، ئەوانە دەتوانن هاتووچۆ بكەن".