کوردستانی
دەرمانە زەردەكە بەسەر ناوچەیەكی تر رشێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، لەناوچەیەكی تری سەر بە قەزای شارەزوور رشێنراوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو لە قەرەداغ و ناوچەیەكی تری شارەزوور رشێنرابوو.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسان، دەرمانە زەردەكە كە هەفتەی پێشوو لە قەزای قەرەداغ و دواتر لە ناحییەی وارماوای سەر بە قەزای قەرەداغ رشێنرابوو، ئەمڕۆ لە گوندی بێڕەشكەی شارەزوور رشێنراوە.
خەسرەو جاف، جوتیار لە سنوری شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "بە ئاشكرا ئەو دەرمانە زەردە لە گوندەكە بینراوە و ئەمڕۆ شەممە بووە لە ناوچەكە دەركەوتووە".
ئەو دەرمانە هەرچەندە ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند" لە تاقیگە پشكنینی بۆكراوە و دركەوتووە هیچ زیانێكی نییە" بەڵام هاوڵاتیان ترسیان لێ نیشتووە و نازانن هۆكاری چییە كە بەسەر ئەو ناوچانە رشنێراوە".