تەندروستی

مانگى رابردوو له‌ سلێمانى 863 منداڵ له‌ دایكبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگى رابردوو له‌ سلێمانى 863 منداڵ له‌ دایكبوون

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى سلێمانى نزیكه‌ى 900 منداڵ له‌ دایكبوون و زۆرترین كچ بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ "لە مانگی حەوتدا چوار هەزار و 60 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 538 نەخۆش داخل كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەو مانگه‌دا 863 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لە دایك بوون، 427 منداڵ كوڕ بوون، 436 منداڵیش كچ بوون، هه‌روه‌ها 110 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵیش تۆمار كراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan