ئابووری
"هەر خێزانێکی هەرێمی كوردستان 150 هەزار دیناری پێبدرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، داوامان کردووە هەر خێزانێک بڕی 150 هەزار دیناری پێبدرێت کە کاریان راگیراوە.
کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان داوامان کرد لەو دۆخەی ئێستا مووچە بە هیچ شێوەیەک دوانەکەوێت و لەوادەی خۆی دابەشبکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو " کەسانێکی زۆر بەهۆی راگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ بێکاربوون و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە، داوامان کرد لەو خێزانە هەر یەکەیان بڕی 150 هەزار دیناری پێبدرێت".