کوردستانی
یەكلاكردنەوەی سكاڵاكەی وەهاب هەڵەبجەیی دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكاڵاكەی وەهاب هەڵەبجەیی لە دادگای فیدراڵی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگاكەدا ی تشرینی یەكەمی یەكلایی نەكرایەوە و بڕیاردرا بە دواخستنی بۆ 7ی تشرینی یەكەمی 2024.
سكاڵاكەی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە، لە دژی سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
لە سكاڵاكەدا بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر داوای بە نادەستووری ناساندنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ی ساڵی 2006 دەكات كە بەگوێرەی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 دیاریكراوە.
هەر لە سكاڵاكەدا وەهاب هەڵەبجەیی، داوایكردووە هەموو ئەو سزایانە هەڵبوەشێندرێنەوە كە لە دادگاكانی هەولێر لە دژی ئەو دەرچوون بەو پێیەی هیچ بنەمایەكی یاساییان نییە.
ئ.پ