کوردستانی

زیاد جەبار: یەکێتی پشتیوانیی لە تەوتینی مووچە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاد جەبار: یەکێتی پشتیوانیی لە تەوتینی مووچە دەکات
مەودا میدیا-

زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەمجارە هیچ لایەنێك لە هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە تەنها حكومەت پێكبهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەمزووانە گفتوگۆی هێزە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت دەستپێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی بەرنامەی خۆی هەیە و دەمانەوێت پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەت رەنگ بداتەوە، گۆڕانکاریی لە رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان رووبدات".

باسی لەوەشکرد "دەبێت حکومەتی داهاتوو، حکومەتی خزمەتگوزاریی خەڵک بێت و جیاوازییەکان تێپەڕێنێت و ناداتپەروەریی لەنێوان شارەکان نەمێنیت".

وتیشی "تەوتینی مووچە سیاسەتی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، پشتیوانی لێدەکات و هەنگاوی پێویستی بۆ هەڵگرتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان