کوردستانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم: زیاتر لە 150 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر سووتێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ سێشهممه به شێوهیهكى زانستى بڕى زیاتر له 150 كیلۆگرام ماددهى هۆشبهرى جۆراوجۆر له لایهن دهزگاى ئاسایشى ههرێمهوه له سلێمانى سووتێنرا.
له راگهیهندراوێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستان بڵاویكردهوه "دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی نوێنەری یاسایی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ئەمڕۆ 2024/8/13 بەشێوەی زانستی زیاتر لە (150)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (تلیاک ، کریستاڵ، حەبی جۆراوجۆری هۆشبەر، حەشیش، ماددەی مۆرفین )سووتێنران".
ئهوهش هاتووه "پڕۆسەی سووتاندن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، بەشێوازێکی زانستی و بەئامادەبوونی لیژنە یاساییە تایبەتمەندەکان لە (دادگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی) بەردەوامی دەبێت".
پ ح ع