کوردستانی
ئه‌و كه‌سه‌ى له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس داواکراو بوو، ده‌ستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەسێک به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌چێشتخانه‌یه‌ك و دزینی بڕێك پاره و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆره‌وه له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كرا و وه‌ك پۆلیس رایگه‌یاندووه "تۆمه‌تبار له چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس داواکراوە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه دزی له‌چێشتخانه‌كه‌ی كراوه و بڕی 4 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار و كۆمپیوته‌رێك و ماتۆڕی ئاو و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تری لێ دزراوه، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد".
ئه‌وه‌ش هاتووه "دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نووسینگەی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئێستا تۆمه‌تبار (س، ع، ع) له‌دایكبووی 1976 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه کە پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و له چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس داواکراوە".
پ ح ع