کوردستانی

توركیا شارباژێرى بۆردوومانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا شارباژێرى بۆردوومانكرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا بۆردوومانى شارباژێرى كرد.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نزیك بانگى عه‌سر، به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆردوومانى نزیك گوندى باساوێى سه‌ر به‌ قه‌زاى ماوه‌ت كراوه‌".

وتیشى "بۆردوومانه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئاگریش نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، زانیارییه‌كیش نییه‌ ئایا بۆردوومانه‌كه‌ ئامانجى پێكاوه‌ یان نا".

توركیا له‌ ماوه‌ى مانگێكدا زیاتر له‌ 300 جار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و زۆرترین بۆردوومانیش له‌سنورى هه‌ولێر و دهۆك بووه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان