کوردستانی
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگارى نوێ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى شۆفێران درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگارى نوێى كه‌ركوك، بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر درا كه ئه‌ویش لابردنى قەپانی کێشی بارهەڵگره لە رێگاکانی دەرەوەی پارێزگاكه.
دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ئاشكرایكرد "هه‌موو ئه‌و قه‌پانانه‌ى كێشى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان لاده‌برێن و ئەو مۆڵەتی کارکردنەی پێیان دراوە هەڵدەوەشێندرێنەوە".
وتیشی "ئه‌و كاره‌ش لە سەر بنەمای بڕیاری دادگا و دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عیراق، جێبه‌جێده‌كرێت".
دلێر زێدان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئیدارەی پێشووی شاره‌كه رێگه‌ى نه‌ده‌دا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت، بەڵام هه‌ر لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگارى نوێ، توانییان ئه‌و بڕیارە جێبەجێبکەن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوودا بوونى ئه‌و قه‌پانانه‌ى كێش له‌و سنووره ببووه جێى ناڕه‌زاییه‌تییه‌كى زۆرى شۆفێرانی بارهەڵگر.
پ ح ع