کوردستانی
یهكێتى پهیامێك ئاڕاستهى پارتى دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له یادى 78 ساڵهى دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و دهڵێت "ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان".
دەقی پەیامەکە:
بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی دۆستانە
لەیادی حەفتاو ھەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین
ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستوورییەکانمان لە عیراقی فیدڕاڵدا.
بێگومان ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی ھاوکاری و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان بە ھەردوو حزبیشەوە.
ھەر سەرکەوتووبن و دووبارە پیرۆزە
پ ح ع