کوردستانی

كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی بۆ كارێكى شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی بۆ كارێكى شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

له‌ سه‌ر دروستکردنی کەپری گەشتیاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هه‌رێم گشتاندنێک بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تێیدا مەرج و پێداویستییەکانی دروستکردنی ئه‌و جۆره‌ كه‌پرانه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كودستان، له‌ گشتاندنه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ "له‌ كاتى دروستكردنى هەر کەپرێکی نوێی گه‌شتیارى پێویسته‌ به‌پێى مەرجەکان بێت كه‌ مەرجەکانیش بەپێی یاسا و پلانسازی رێکخراوە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار کراوە".
راشیگه‌یاندووه‌ "ئامانج پەرەپێدان و رێکخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی کەناری رووبار و سەرچاوە ئاوییەکانە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "کەرەستەی ناوخۆیی و دۆستی ژینگە بەکاربهێندرێت و پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی لە هەموو روویەکەوە لەبەرچاو بگیرێت و رێز لە توخمە مێژوویی و کەلتوورییەکانی ناوچەکان بگیرێت و شێوازی کەپرەکان لەگەڵ شێوازی ناوچەکاندا یەکبگرێتەوە و دیمەنە سرووشتییەکە تێکنەدەن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، خواستی دروستکردنی کەپر لەشوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌م دوایانه‌دا رووى له‌زیادبوون كردووه‌.

بۆ ده‌ستكه‌وتنى تەواوی مەرج و رێنماییەکان له‌و باره‌یه‌وه‌ کلیک لەم بەستەرەبكه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان