کوردستانی
مێرمنداڵێک پوورێكى خۆى دهكوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مێرمنداڵێک لە بەردەڕەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پوورێكى خۆى دهكوژێت و پۆلیسیش رایدهگهیهنێت "بكوژهكهیان دهستگیر كردووه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە".
عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژهى بهوهكرد "ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، مێرمنداڵێک بە ناوی (ع. م.) كه تەمەنى 15 ساڵه، پوورێكی خۆى کوشت، كه پوورهكهى تەمەنی 35 ساڵە و ناوی (س. ع.)ە".
راشیگهیاند "تیمەکانیان له پاش رووداوهكه گەیشتووەتە شوێنەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە".
عەمید سەعدی، ئهوهشى خستهڕوو "بە مادەی 406ی سزادانی عیراقی، دادوەر فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ بکوژ دەرکرد و توانرا لە ماوەیەکی کورتدا دەستبەسەر بكرێت".
پ ح ع