کوردستانی
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كارێكى نایاسایی ئه‌نجام ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، رێگه‌یه‌كى نایاسایی ده‌گرێته‌به‌ر و رێكارێكى حزبى تێكه‌ڵ به حكومه‌ت ده‌كات، وه‌ك نوێنەری گشتیی وانەبێژانی ھەرێم ئاشكراى ده‌كات، لە سنووری پەروەردەکانی ھەولێر و دھۆک، داوای کارتی دەنگدان و لایەنی سیاسی لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت، ده‌شڵێت "ئه‌وه كارێكى نایاساییه".
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژانى ھەرێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌كى دیاریكراو له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك، داواى كارتى ده‌نگدان و ژماره‌ى كارته‌كه و لایه‌نى سیاسى له مامۆستایانى وانه‌بێژ كراوه".
وتیشى "ئه‌و كاره‌ى په‌روه‌رده نایاساییه و له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌دا كرد و هاوكات، له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنیش قسه‌یان كردووه و هه‌واڵه‌كه‌یان پێراگه‌یاندوون".
مامۆستا عه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ،كۆمیسیۆن پێيراگه‌یاندوون كه ئه‌وه نایاساییه و رێگری لێده‌كه‌ن، بۆیه له ئێستادا بڕیاره‌كه گۆڕاوه و ته‌نها داواى ژماره‌ى ده‌نگده‌ر دەکرێت، واته ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌ر مامۆستایه‌ك چه‌ند ده‌نگده‌ریان هه‌یه".
پ ح ع