کوردستانی

له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌خشینه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كردن به‌ چه‌كه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌خشینه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كردن به‌ چه‌كه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

ئاسایشی ھەولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت "بە چەکەوە بانگەشە نەکەن، چونکە رێگە پێدراو نییە، ھەرکەس و لایەنێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەکی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".

لە راگەیەنراوێکدا، لیوا بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگه‌یاندووه‌ "ھەرکەس و لایەنێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەکی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، لەبەرئەوەی لە رێگای داواکاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەک سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەکرێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا لە لایەن و حزب و کەسایەتییەکانیش دەکات، بە چەکەوە بانگەشە نەکەن، چونکە رێگە پێدراو نییە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیارە لە 20ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پرۆسه‌ى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان