کوردستانی
كه‌شى ئه‌م دوو رۆژه له هه‌ندێك ناوچه تۆزى له‌گه‌ڵدایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌م دوو رۆژه‌دا لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم تۆزێکی سووک بوونی دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵە هەور دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم تۆزێکی سووک بوونی دەبێت".
سه‌باره‌ت به سبەی یەکشەممەش رایگه‌یاندووه "ئاسمان ساماڵ دەبێت و هاوشێوەی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم تۆزێکی سووک بوونی دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 46
پ ح ع