کوردستانی
بهشێك له داهاتى گهڕهكهكان دهخرێتهوه خزمهتى خۆیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی، رایدهگهیهنێت "به رێژهى 30% لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان".
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دهڵێت "پاڵپشت بە ماددەی 7/دووەم لە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019ی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 7 ساڵی 2021 تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان، رێژەی 30٪ داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرجدەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان".
دهشڵێت "لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی سوودمەندە و سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لەهەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت لەو بڕە داهاتەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە".
ئهوهش دهڵێت "هیوادارین بتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەکانە".
پ ح ع