کوردستانی
سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى به تووندى وه‌ڵامێكى سه‌ركرده‌كه‌ى پارتى ده‌داته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش ئه‌وه‌ی پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی له وتارێكدا وتى "ئەوانەى دەیانوت هەولێر وەردەگرنەوە بە حەیاتى چاویان پێی ناکەوێت مەگەر بچن لە مەریخ وەریبگرنەوە"، له به‌رانبه‌ردا لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمە لەمەریخەوە نایه‌ین وەک ئێوە کە لەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى رایگه‌یاندووه "ئێمە لەمەریخەوە نایه‌ین وەک ئێوە کەلەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر، ئێمە وەک کەرکوکی قوودسی کوردستان بەپشتیوانی خوا، پاشان بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهێزی یاسا دێینەوە، باوەش بە هەولێری قەڵاومنارەدا دەکەینەوە نەک وەک ئێوە، کە بەهێزی دەبابەکانی سه‌دام هەولێرتان داگیرکرد".
راشیگه‌یاندووه "ئێستاش دوای ساڵانێکی زۆر لەو داگیرکارییە لەناو سەنتەری شاری هەولێر لەبەرامبەر یەکێتی و هێزەکانی دیكه هەر کەمینەن، لێشتان ناگرین، چونکە دەزانین شۆکی سەرکەوتنی شاهانەی یەکێتی لە کەرکوک خەوی لێزڕاندوون و دەبێت بەو خەیاڵ پڵاوییە خۆتان بخافڵێنن".
لوقمان وه‌ردى، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بیریشتان نەچێ رۆژان رۆژی لەدوایە و ئەوەی ئەمڕۆ بەخۆتان دەنازن سبەی بەخەیاڵیش نایەتە خەونتان".
پ ح ع