کوردستانی

له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاساى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاساى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

پرۆژه‌ یاسای به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتا خوێندنه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ په‌رله‌مانى عیراقدا و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ رێگرییه‌ك له‌ به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ یاساكه‌ نییه‌ و ته‌نها چاوه‌ڕێى دانانى سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانین تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌مى بۆ بكرێت".

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا كاتێك په‌رله‌مان سه‌رۆكى هه‌بوو، چه‌ند جارێك هه‌وڵیاندا و ئیمزایان بۆ كۆكرده‌وه‌ تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كرا".

وتیشى "به‌ڵام ئێستا به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان سه‌رۆكى نییه‌، پێویسته‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ن تاوه‌كو په‌رله‌مان سه‌رۆكێكى بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌وكاته‌ جارێكى تر ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانه‌وه‌".

له‌ باره‌ى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساكه‌ش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌ ئێستادا هیچ به‌ربه‌ست و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نییه‌، بێجگه‌ له‌ نه‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، چونكه‌ ئه‌وان له‌ ماوه‌ى رابردوودا وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتى سه‌ردانى ئه‌و لایه‌نانه‌یان كردووه‌ كه‌ ناڕازبوون و گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردوون و ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گه‌شبینن كه‌ له‌م خوله‌ى پێنجه‌مى په‌رله‌مان، ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ تێببپه‌ڕێت و ده‌بێته‌ دیارییه‌كى بچووك و قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌".
  
پرۆژه‌ یاسای به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ تائێستا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه‌ و هیچ گرفتێكى نه‌بووه‌ و له‌ ئێستادا خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌مى ماوه‌ كه‌ كۆتا خوێندنه‌وه‌یه‌تى له‌ په‌رله‌مان بۆی بكرێت و به‌ فه‌رمیی ببێته‌ چواره‌م پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان