کوردستانی

بكوژانى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌ستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژانى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌ستگیر كران

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌هۆى شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێى نێوان دوو خێزانه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى ته‌كیه‌ گه‌نجێك كوژرا، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند "بكوژانى گه‌نجه‌كه‌ ده‌ستگیر كران، كه‌ سێ كه‌سن".

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بۆ مه‌ودا میدیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "دوا به‌دواى رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى ته‌كیه‌وه‌ په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ كرایه‌وه‌ به‌ فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵێنه‌وه‌ و فه‌رمانى گرتن بۆ بكوژانى گه‌نجه‌كه‌ ده‌رچوو".

وتیشى "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:00ى نێوه‌ڕۆ به‌ هاوكارى پۆلیسى دوكان، تۆمه‌تباران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ خێزانى بووه‌، خۆیان راده‌ستى به‌شى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ كرد و به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر راگیراون و دواتر به‌ ئه‌نجامى  لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیار بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى دروستبوونى شه‌ڕه‌كه‌ش، قایمقامی چەمچەماڵ، روونیكرده‌وه‌ "دوێنێ له‌ گه‌شت بوونه‌ و به‌ هۆى شه‌ڕى منداڵ و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه‌، كێشه‌كه‌ دروستبووه‌ و پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ و هه‌ردوولا خزم و كه‌سى یه‌كدین".

ئه‌و گه‌نجه‌ى به‌هۆى كێشه‌كه‌وه‌ كۆژرا ناوى (ئالان تالیب)ه‌ و له‌ دایكبووى 2001ه‌ و پيشه‌ى كاسبه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان