کوردستانی
پۆلیس چۆنێتى رووداوى كوژرانى پێشمه‌رگه‌كه ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى کوژرانی پێشمەرگەیەکی کۆماندۆ، پۆلیسی راپەڕین راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا چۆنێتى روودانى رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پێشمه‌رگه‌كه لەلایەن ھاوپیشەیەکییەوە کە فیشەک لەدەستی دەرچووە کوژراوە".
له راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاندووه "كاتژمێر 10ی شەوی ھەینی، تەرمێک گەیەندراوەتە نەخوشخانەی گشتیی رانیە بە ناوی (زێدان عه‌زیز عه‌بدول ) لەدایکبووی 1998 و پێشمەرگەی کۆماندۆ بووە".
راشیگه‌یاندووه "ئەو کەسە دانیشتووی قەزای ئاکرێیە و بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان ئەو کەسە بەھۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستداوە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "بە وتەی ئەو کەسانەی کە تەرمەکەیان ھێناوەتە نەخوشخانە ھاوپیشەیەکی خۆی لەکاتی پاکردنەوەی چەک فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەر ھاوڕێکەی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتووه "بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی ماددەی 411ی یاسای سزادانی عیراقی بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە".
پ ح ع