کوردستانی
کۆمیسیۆنى عیراق داوايەك لە حکومەتى هەرێم دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق دواوى هاوكاریى لۆجستی له حکومەتى هەرێم دهكات.
مەروان محەمەد، بەرپرسى ئۆفیسى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشكرایكردووه "له كۆبوونهوهیهكیاندا لەگەڵ سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى هاوکاریی لۆجستییان لە حکومەتى هەرێم کردووە".
دهشڵێت "لهگهڵ ئهوهى لایەنى دارایی لە ئەستۆى حکومەتى عیراقدایە،هەندێک بابەتى لۆجستى بە حکومەتى هەرێمو حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانهوه پەیوەستە و بەڵێنیشیان پێدراوه له دابینکردنى پێداویستییەکانیان".
بڕیارە لە 20 تشرینى یەکەمى ئهمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بهڕێوهبچێت.
پ ح ع