کوردستانی
لەسەر كوشتنی گەنجەكەی تەكیە سێ كەس دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداركردنی كەسێكیتر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیە بەهاوكاری بەشی پۆلیسی دووكان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ناحیەی تەكییەی كاكەمەند لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ و ئاڵۆزی درووستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و كەسێكیتر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد"
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەوە بەهاوكاری بەشی پۆلیسی دووكان سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكردووە "لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران بە ناوەكانی (ل، ع، ع - د، ل، ع - دـ ل، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
ئ.پ