کوردستانی

تیمێكی ئەوروپی بۆ كنەوپشكنین دێنەوه‌ گەرمیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمێكی ئەوروپی بۆ كنەوپشكنین دێنەوه‌ گەرمیان


مەودا میدیا-
دوای دوو ساڵ دابڕان سبەی جارێكیتر تیمێكی تایبەتی زانكۆی گلاسگۆی بەریتانی دێنەوە گەرمیان و كاری كنەوپشكنین بۆ شوێنە مێژووییەكانی گەرمیان دەكەن.

ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند " گرێبەستێكیان لەگەڵ زانكۆی گلاسگۆی بەریتانی ئەنجامداوە بۆئەوەی كاری كنەوپشكنین بۆ هەندێك لەو شوێنەوارە مێژوویانە بكەن كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رووپێوی بۆ كردووە".  

وتیشی "تا ئێستا سێ‌ وەرز ئەو تیمە هاتوونەتە گەرمیان و سبەینێش بۆ چوارەم وەرز جارێكیتر دێنەوە و دەست بە كاری كنەوپشكنین دەكەنەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تیمەكە ساڵی جارێك یان دوو جار سەردانی كوردستان دەكەن، بەڵام ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت بەهۆی باری ئەمنی ئەو شوێنەی كاری تێدا دەكەن كە دەكەوێتە خوارووی گوندی بان ئاسیاو، تیمەكە ماوەی دوو ساڵە نەهاتوونەتەوە. 

بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان باسی لەوەشكرد "تیمەكە چەند شارەزایەكی وڵاتانی ئەوروپا لەخۆدەگرێت و تا ئێستاش چەندین كەرەستەی مێژووییان دۆزیوەتەوە". 
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان