کوردستانی
یەكێتی پۆستی پارێزگاری هەولێریش وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاندیدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت" وەك ئەوەی پارێزگاری كەركوكمان وەرگرتەوە، پۆستی پارێزگاری هەولێریش وەردەگرینەوە".
بنار محەمەد، كاندیدی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكێتی توانی دوای حەوت ساڵ لە پلانگێڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر شاری كەركوك دواجار پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێتەوە و بیداتەوە بە دەستی كوردێكی رەسەنی شارەكە كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، بۆیە دەتوانین لە هەرێمیش ئەوە دووبارە بكەینەوە".
وتیشی "هیچ شتێك بۆ یەكێتی مەحاڵ نییە و ئاسانە كە پۆستی پارێزگاری هەولێریش وەربگرینەوە، بۆیە پێویست بە نیشاندانی رێگەی مەریخ ناكات و عینادی كردنیش لەگەڵ یەكێتی ئەنجامی باشی نابێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "یەكێتی ئێستا لە هەموو كاتێك بەهێزتر و یەكگرتووترە، بۆیە وەك چۆن لە عیراق شكستمان بە ركابەرەكانمان هێنا لە هەرێمیش هەمان كار دووبارە دەكەینەوە".
ئ پ