کوردستانی

لە بارەی جۆرە دەرمانێكەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی جۆرە دەرمانێكەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان


مەودا میدیا-
ماوەیەكە جۆرە دەرمانێكی ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بڵاووبووەتەوە و دامەزراوەی كۆنترۆڵكردنی جۆری دەرمانیش لەبارەیەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند "ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ریكلام بۆ جۆرە دەرمانێك دەكرێت بەناوی "هایت گراوس" كە پاودەرێكە گوایا باڵا درێژ دەكات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "پێویستە هاوڵاتییان ئاگادار بن و خۆیان لە كڕین و بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانە بەدوور بگرن، چونكە ساختەن و هیچ مەرجێكی تەندروستییان تێدا نییە". 

لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە "ئەو جۆرە دەرمانە پێچەوانەی یاساكانی دەرمان و خۆراكە و بەرهەمێكی ساختە و رێگەپێنەدراوە و ماددەی مەترسیداری تێدایە كە زیانی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان