کوردستانی
كه‌شى دوو رۆژى داهاتوو چۆن ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه و به‌پێى پله‌كانى گه‌رماش، گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ى هه‌رێمه كه 46 پله‌ى سیلیزییه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
راشیگه‌یاندووه "سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 41
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان: 46
پ ح ع