کوردستانی
راوكردنى ماسی قەدەغە دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی قهدهغهكردنى راوه ماسى له بهنداوى دێوانه لە قەزای دەربەندیخان تاوهكو 2025/6/21، راگهیاند و دهڵێت "لەپێناو بوژاندنەوە و زیادکردنی رێژەی ماسییه".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووهتهوه "لەپێناو بوژاندنەوە و زیادکردنی رێژەی ماسی، بڕیار درا بە قەدەغەی راوی ماسی لە بەنداوی (دێوانە) لە قەزای دەربەندیخان تاوهكو 2025/6/21".
دهشڵێت "بەندای (دێوانە) بەنداوێکی نوێیە و ماوەی ساڵێکە پەنجە ماسی تێکراوە و ماسییەکانیش قەبارەیان بچووکە و سێ ساڵی پێویستە تا بە تەواوی پێبگەن و وەچە بخەنەوە و راوکردنیان دەبێتە هۆی لەناوچوونی سامانی ماسی لە بەنداوەکەدا".
پۆلیسى دارستان، ئهوهشى خستووهتهڕوو "لەو ماوەیەدا راوکردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانەت بە (قولاپ و تۆڕ) لەبەرانبەردا سەرپێچیکاران رووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە، داواکاریشین لە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە راوکردنی ماسی".
پ ح ع