کوردستانی
ئهم شوێنه مامهڵهكانى رادهگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵ، مامەڵەی وەرگرتنی ئەندامێتی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رادەگیرێت و سکرتێری لقی سلێمانی رۆژنامەنووسانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت "راگرتنەکە کاتییە و بۆ رێکخستنەوەی مامەڵەکانی پێشووترە و رەنگە ئامادەکارییەکیش بێت بۆ بەستنی کۆنگرە".
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەمە بڕیارێکی ئیدارییە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و ھیچ مەبەستێکی تری لە پشتەوە نییە، بڕیارەکەش بۆ رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی مامەڵەکانی پێشووترە و ئەوانەی مامەڵەیان ئەنجامداوە بەشکو لەم ماوەیە تەواوی بکەن".
وتیشی "دوای یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسیە و مامەڵانەش دووبارە دەرگای ئەندامێتی بە رووی رۆژنامەنووساندا دەکرێتەوە، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ماوەیەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ھۆکارێکی تریش ئەوەیە لە ئێستادا سەرجەم رێکخراوەکان و سەندیکاکان لە سەروبەندی کۆنگرە بەستندان و دەشبێت کۆنگرە ببەستن".
سەبارەت بەوەی تاوەکو 1ی ئەیلول، وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئەندامی نوێ وەردەگرن، کاروان ئەنوەر، روونیکردەوە "بەڵێ ئەگە رۆژنامەنووسێک ھەموو رێکارەکانی ئەنجامدابێت و ھەموو ئەوانەی پێویستن ئامادەی کردبێت، دەتوانێت مامەڵەی بوون بە ئەندام لەم ماوەیەدا پێشکەش بکات".
پ ح ع