کوردستانی
دانانى پارێزگارێکى كورد بۆ كهركوك كارێكى زۆر باشبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لە دوای هەشت ساڵ کارێکی باشە، هەرچەندە دەبوایە یەکێتی و پارتی پێکەوە بوونایە لە کەرکوک.
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمهریکای راگەیاند "کەرکوک خاکی کوردستانە و ژمارەی گۆڕی کوردەکان لەو پارێزگایە لە ژمارەی زیندووی پێکهاتەکانی تر زیاترە، بەڵام کورد یەکگرتوو نییە و خۆی بە خاوەنی کەرکووک نازانێت، ئەگهرنا 22 دەوڵەتی عەرەبی و ئێران و تورکیاش خۆیان بە خاوەنی کەرکوک دەزانن و هەرکات ناوی کەرکوک دەهێنرێت هەموو ئەو وڵاتانە دێنە سەر خەت".
باسى لهوهشكرد "وردەکاری رێککەوتنەکەی کەرکوک نازانم، ئهگەر پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ و بە نۆرە بێت کارێکی هەڵەیە، بەڵام دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لە دوای هەشت ساڵ کارێکی باشە، هەرچەندە دەبوایە یەکێتی و پارتی پێکەوە بوونایە لە کەرکوک".
وتیشى "ئاماژەکان دەری دەخەن لە مانگی 10ى ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بە تایبەت تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق بۆ کاتێکی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کراوەتەوە".
ع