کوردستانی
ئاسایشى سلێمانى بكوژێكى ههولێرى دهستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، بکوژی هاوڵاتییەکەی شاری هەولێرى دەستگیركرد.
له راگهیهندراوێكى ئاسایشى سلێمانى هاتووه "شەوی رابردوو کاتژمێر 10 و 30ى خولهكى شهو، لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەک بەناوی ئەحمەد خۆشناو کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسکانی نوێلە هەولێر کوژرا".
باس لهوهشكراوه "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه، توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە".
ع