کوردستانی

له‌ هانه‌ى دن كۆڵبه‌رێك كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هانه‌ى دن كۆڵبه‌رێك كوژرا

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ سنورى گه‌ندى هانه‌ى دنى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى بیاره‌ ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌ران كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك كوژرا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ له‌ سنورى گوندى هانه‌ى دن له‌ هانه‌ى تا له‌ كاتى كۆڵبه‌رى ته‌قه‌ى لێكراوه‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانى سنور و به‌ سه‌ختى برینداركراوه‌، دواى ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا".

هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كۆڵبه‌ره‌كه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى خورماڵ كراوه‌، گیانى له‌ ده‌ستداوه‌ و ناوى ئارام سه‌رگه‌تییه‌.

كۆتایی مانگى رابردوو له‌ هه‌مان شوێن ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌ران كرا و كۆڵبه‌رێكى خه‌ڵكى ده‌ره‌ى مه‌ڕى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى بیاره‌ بریندار كرا به‌ناوى جیهاد قوربانى، چه‌ند هێسترێكیش كوژران.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان