کوردستانی
رێبازی بارزانی گۆڕاوە بۆ رێبازی بازرگانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هونەرمەند حەمكۆ، دوای كشانەوەی لە خۆكاندیدكردن پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئێستا رێبازی بارزانی گۆڕاوە بۆ رێبازی بازرگانی.
دوای ئاگاداركردنەوەی بە كشانەوە لە خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هونەرمەند حەمكۆ لە پەیامێكدا رایگەیاند "بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بۆ روون بكەنەوە، ناویان لە لیستی كاندیدەكانی پارتی دەرهێناوە و پێیان وتووە كشاویتەتەوە".
وتیشی"داواكارم لێكۆڵینەوە لەو كەسانە بكرێت كە ئێستا لە رێبازی بارزانی لایانداوە و چوونەتە سەر رێبازی بازرگانی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو پارتییەكەی دوێنێیە نەك پارتی ئەمڕۆ، چونكە پارتی دوێنێ بەبێ ئیمتیاز و موساتەحە و پارە و پلەوپۆست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بە خاوێنی و دڵسۆزی و پاكی بوو". ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆئەوەی كە پارتی ئەمڕۆ پڕە لە موساتەحە و ئیمتیازات و تەخشان و پەخشانكردن بە پارە و پلەوپۆست و نەمانی دڵسۆزی و پاكی لەو حزبەدا.
ئ پ