کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆرمی كه‌سوكاری شەهیدان رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆرمی كه‌سوكاری شەهیدان رادەگەیەنێت


بە مەبەستی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم فۆڕمی داواكاری ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگەیاند. .

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند مەرج و رێنماییەكی بۆ  وەرگرتنی خوێندكاران دیاریكردووە كە یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە پێویستە خوێندكار دەرچووی ساڵی رابردوو بێت و لەدایكبووی ساڵی 2000 بەدواوە بێت. 

یەكێكیتر لە مەرجەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەیە كە دەرچووانی ئامادەیی لە بەشی زانستی پێویستە لانی كەم (50) بژاردە پڕبكەنەوە و ژمارەی ئەو پەیمانگایانەی كە هەڵدەبژێرن لە 10 پەیمانگا كەمتر نەبێت، بەڵام دەرچووانی بەشی ئەدەبی پێویستە لە (25) بژاردە كەمتر بێت و بەشی هونەریش نابێت لە (10) بژاردە كەمتربێت. 

هەر لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەسوكاری پلەیەكی شەهید پێویستە خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدانی سنورەكەی خۆیان بكەن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و پشتگیریكردنیان. 

كۆتا رۆژ بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رۆژی پێنج شەممە 19/9/2024 دەبێت لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە. 
www.dirasat-gate.org

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان