کوردستانی

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی چوار مەتر كەمیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی چوار مەتر كەمیكردووە

مه‌ودا میدیا-
بەهۆی وەرزی گەرمای هاوین و زۆری داواكارییەكان بۆ بەردانەوەی ئاو، ئاستی ئاوی دەربەندیخان تا ئێستا سێ‌ مەتر و 75سم كەمیكردووە. 

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "رێژەی كەمكردنی رۆژانەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان دیاریكراو نییە و دەگۆڕێت، بەڵام لەم ساڵدا و دوای پڕبوونی بەنداوەكە لە وەرزی زستاندا تا ئێستا سێ‌ مەتر و 75 سم ئاوەكەی كەمیكردووە". 

وتیشی "هۆكاری ئەو كەمبوونەوەیەی رێژەی ئاوی بەنداوەكە بۆ زۆری داواكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەردانەوەی ئاو دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو لایەنانە پێویستیان بە ئاوی بەنداوەكەیە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هەموو ساڵێك لە سەرەتای وەرزدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق، پلانی بەردانەوەی ئاو دادەڕێژن و تەواوی وەرزی هاوینیش بەپێی ئەو پلانە و پێویستی ئەو لایەنانە ئاوی بەنداوەكە بەردەدەنەوە". 
ئ پ    


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان