کوردستانی

لە یەك مانگدا نزیكەی یه‌ك مەتر ئاستی ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەك مانگدا نزیكەی یه‌ك مەتر  ئاستی ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە


مەودا میدیا-
لە ماوەی یەك مانگدا لە گەرمیان 50سم تا یەك مەتر ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمیكردووە و بەرپرسێكیش دەڵێت"ئەو كەمكردنە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دانیشتوانی ناوچەكە نییە".

حامد جومعە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە وەك هەمیشە لە سەرەتای مانگی حەوتەوە ئاوی ژێرزەوی دەست بە دابەزین دەكات و تا كۆتایی مانگی نۆ بەردەوام دەبێت لە دابەزین و دوای ئەو كاتەش دیسانەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەكاتەوە". 

وتیشی "لە مانگی حەوتی ئەمساڵ پشكنینیان بۆ ئاوی ژێرزەوی لە ناوچەكانی گەرمیان كردووە و دەركەوتووە كە لە 50سم تا یەك مەتر بەپێی شوێنەكان ئاستی ئاو دابەزیوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو دابەزینی ئاستی ئاوە لەمساڵدا تا ئێستا رێژەیەكی ئەوەندە زۆر نییە كە كاریگەری لەسەر بیرەكان و كاروباری رۆژانەی هاوڵاتییان هەبێت". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان