کوردستانی
كۆرسێكی راهێنان لە بواری دیبلۆماسیدا لە توركیا رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی دروستكردنی هەماهەنگیی و فراوانكردنی پەیوەندییەكان، وڵاتی توركیا یەك كورسیی راهێنان لە بواری دیبلۆماسی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات و وەزارەتی خوێندنی باڵاش چەند مەرجێك بۆ بەشداریكردن دادەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڵاوی كردەوە، پێشكەشكار دەبێت تەمەنی لە (40) ساڵ كەمتر بێت تا 1-1-2024 و فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕوانامەی ماستەر یاخود دكتۆرای هەبێت، دانیشتووی وڵاتی توركیا نەبێت و زمانی ئینگلیزیش بە باشی بزانێت.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ماوەی بەرنامەكە هەشت مانگ دەبێت و لە مانگی 11ی ساڵی 2024 دەست پێ دەكات و لە مانگی حەوتی ساڵی 2025 تەواو دەبێت، دوا كاتیش بۆ پێشكەشكردن بۆ بەشداریی لەو كۆرسە 2024/9/2 دەبێت.
ئ پ