کوردستانی

به‌هۆى بۆردوومانه‌كانى توركیا 700 هاوڵاتیی مه‌ده‌نى كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى بۆردوومانه‌كانى توركیا 700 هاوڵاتیی مه‌ده‌نى كوژراون

مه‌ودا میدیا-

لە ماوەی 35 ساڵی رابردوو تورکیا زیاتر لە 700 هاوڵاتیی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان کوشتوە و بریندار کردووە و زیاتر لە 70 بنکە و بازگەی سەربازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم هەرێمەدا دامەزراندووە.

رێکخراوی سی پی تی ئه‌مه‌ریكى لە راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى بایكردووه‌ "تورکیا لە ساڵی 1991 تا 2024 لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی عیراق بەرپرسیار بووە لە کوژرانی 344 هاوڵاتیی لە هەرێمی کوردستان و برینداربوونی 358 کەس".

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه‌ "توركیا 74 بازگە و بنکەی سەربازی لەم ناوچەیەدا دروست کردووە، تورکیا بنکە سەربازییەکانی بۆ ترساندنی خەڵکی ناوچەکە و لەناوبردنی سامانە سروشتییەکانی و بەتەواوی زاڵبوون بەسەر ئەم ناوچەیەدا بەکارهێناوە".

هاوکات بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بە دەیان هەزار هاوڵاتیی کوردستان لە 170 گوندی ئەم ناوچەیە کۆچیان کردووە و رەنگە بە درێژەی هێرشەکانی تورکیا زیاتر لە 600 گوندی دیکە چۆڵ بکرێن.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ "له‌ 28%ی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان منداڵ بوون، لە ماوەی 35 ساڵی رابردوو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان، بە بیانووی بوونی پەکەکە، هه‌روه‌ها 79 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 115 منداڵیش برینداربوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان