کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا هه‌سه‌ده‌ى پڕچه‌ك كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی سه‌ربازی 80 بارهه‌ڵگر و زرێپۆشیان له عیراقه‌وه بردوه‌ته پارێزگای حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لوه‌لیده‌وه.
به‌پێى راپۆرتێكى ئه‌و رێكخراوه "سوپای ئەمه‌ریكا لە رۆژهەڵاتی سووریا دەستیكردوە بە پڕۆسەی راهێنانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لەسەر سیستمی بەرگری ئاسمانی جۆری "ئاڤینگەر- Avenger "بۆ ئەوەی رادەستیان بكات".
باس له‌وه‌شكراوه "هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە باکووری سووریا مەشق و راهێنانەکانیان چڕتر کردوەتەوە، هەروەها بە چڕی دەستیان کردووە بە ناساندنی کەرەستە و تەکنەلۆژیای نوێ به شه‌ڕڤانان، ئەوە جگە لەوەی بنکەکانیان بە تاوەری چاودێری و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێزتر کردووە".
تا ئێستا 26 بنکەی هاوپەیمانی رۆژئاوا و چوار بارەگای فەرماندەیی جێگیرکراون و بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە بەردەوامی رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبنەوە لەلایەن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
ع