کوردستانی
یهكهم زانكۆ كردنهوهى دهوامى راگهیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
زانکۆی سەڵاحەدین، ساڵنامەی و خشتەی کاری دەوامی زانکۆکەی راگەیاند و رۆژی 2ی ئەیلوولی 2024ی وەک یەکەم رۆژی دەوامی خوێندکاران دیاری کردووە.
بەپێی خشتەکەی زانكۆی سەڵاحەدین، رۆژێک پێش گەڕانەوەی خوێندکاران مامۆستایان دەستبەکار دەبن و 12 بۆ 24ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵیش، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەم دەستپێدەکات.
خشتەی کار و ساڵنامەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندنی 2024 بۆ 2025 بەم شێوەیە دەبێت:
1.9.2024، دەستبەکاربوونی مامۆستایان.
2.9.2024، دەستپێکردنی سمستەری پایزە.
12 بۆ 24ـی 12ـی 2024، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری پایزە (خولی یەکەم).
2 بۆ 9ـی 1ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و پڕۆسەی گازندەی خوێندکاران.
11 بۆ 16ـی 1ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری پاییزە (خولی دووەم).
18.1.2025، دەستپێکردنی خوێندنی سمستەری بەهارە.
22 بۆ 27ـی 3ـی 2025، پشووی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی.
29ـی 3 تا 3ـی 4ـی 2025، پشووی جەژنی رەمەزان.
17 بۆ 29ـی 5ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی (خولی یەکەم) سمستەری بەهارە لە دانانی تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنی رۆژەکانی پشووی تایبەت بە جەژنی قوربان دەکرێت.
1 بۆ 3ـی 6ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و پڕۆسەی گازندەی خوێندکاران.
7 بۆ 16ـی 6ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی دووەم سمستەری بەهارە، لەگەڵ دانانی خشتەی تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنی رۆژەکانی پشووی تایبەت بە جەژنی قوربان.
17 بۆ 19ـی 6ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و پڕۆسەی گازندەی قوتابیان.
ع