کوردستانی
دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران بەکوێ گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی فۆڕم بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پڕکرایەوە لە فەرمانگەو شوێنەکان بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئێستادا لە قۆناغی وردبینیدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە "تەواوی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنەشینان فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوەو فۆڕمەکان لە هەر ناوچەیەکەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ شارەوانییەکان".
هەر بەپێی زانیارییەکان "شارەوانییەکان دەستیان بە وردبینی لە ناوەکان کردووە بۆ ئەوەی جیای بکەنەوە لەوانەی سودمەندبوون یان سودمەندنابن لە وەرگرتنی زەوی، بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی شارەوانی کە لە رۆژنامەت وەقائیع بڵاوکرانەتەوە".
بڕیار وایه له چهند ههفتهى داهاتوو دهست بكرێت به دابهشكردنى زهوى بهسهر فهرمانبهران لهو شوێنانهى كه كاره یاسایی و كارگێڕى وئیدارییهكان تهواو كراون.
ع