کوردستانی

پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ سبەی چوار شەممەش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44  

سلێمانی: 42  

دهۆک: 44 

کەرکوک: 46 

هەڵەبجە: 44 

زاخۆ: 44     
  
سۆران: 42

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 47

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان